University of Raparin Logo

‎خوێندکارانی بەشی زمانی عەرەبی سەردانێکی زانستیان ئەنجامدا

چاپکردن ئیمەیڵ

‎ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی ئاداری ٢٠٢٣، بەشێک لە لەخوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی زمانی عەرەبی بەسەرپەرشتی مامۆستا خدر عبداللە خدر لەوانەی هۆشیاری کۆمەڵایەتی (الوعی الاجتماعي ) سەردانێکی زانستیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان / ڕاپەڕین ئەنجامدا

جێی ئاماژەیە، ‎لەسەردانەکەیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان / ڕاپەڕین، لەلایەن بەڕێوەبەری فەرمانگە عەقید عبدالله حسین بابە رسول و ڕائید ئامانج مەلا لێپرسراوی نوسینگەی ڕانیەوە پێشوازیان لێکرا، پاشان سیمینارێك لەلایەن هەردوو بەڕێزانەوە پێشکەشی خوێندکارانی بەشی زمانی عەرەبی کرا، تیایدا پوختەیەک دەربارەی کێشە و گرفتە کۆمەڵایەتییە باوەکان لە دەڤەری ڕاپەڕین خرایەڕوو، هەروەک بەوردی بنەماکانی پارێزگاریکردن لە خێزان و نهێنی پارێزی باسیان لێوەکرا، دواتر خوێندکاران بە تەواوی بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی و نوسینگەی ڕانیە ئاشناکران، لەکۆتاییدا نامیلکەی یاسای بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی خێزانی لەهەرێمی کوردستان ـ عێراق ژمارە(۸ی ساڵی ۲٠۱۱ پێشکەشی خوێندکاران کرا.