University of Raparin Logo

لەزانكۆی راپەڕین پڕۆسەی پێشكەشكردنی خوێندنی دكتۆراو ماستەرو دبلۆمی باڵا دەستیپێكرد

چاپکردن ئیمەیڵ

فەرمانگەی یاریدەدرێتی سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت كە رۆژانە پڕۆسەی پێشكەشكردنی فۆڕمی خوێندنی باڵا لەئاستەكانی دكتۆراو ماستەرو دبلۆمی باڵا لەبەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵا لەسەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین بەڕێوەدەچێت.

پڕۆسەی پێشكەشكردن لەمڕۆ یەكشەممەوە (2ی نیسانی 2023) دەستیپێكردوەو تا رۆژی (18ی ئایاری 2023) بەردەوام دەبێت.
پێشتریش بڵاوكراوەتەوە كە تاقیكردنەوەی توانستی زانستی لە رۆژی دوو شەممە رێكەوتی (29 / 5 / 2023) كاتژمێر (11ی بەیانی) لەگشت زانكۆكان ئەنجام دەدرێت. و دەسپێكردنی خوێندنی خوێندنی دبلۆمی باڵاو ماستەرو دكتۆرا لەزانكۆكانی كوردستان: مانگی (9ی 2023) دەبێت.
لەم لینكانەی خوارەوە بەڵگەنامەكان و زانیاریی و فۆڕمی پێشكەشكردن و كرێی خوێندن بخوێننەوە:

بەڵگەنامەکانى دبلۆمى باڵا و ماستەر

پلانى زانکۆى راپەرین

فۆرمى پێشکەشکردن دکتۆرا

فۆرمى پێشکەشکردن ماستەر

فۆرمى پێشکەشکردن دبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمی

كرێی خوێندنی باڵا لەزانكۆی راپەڕین

بەڵگەنامەکانى دکتۆرا