فەرمانبەرێكی بەشی كیمیا لەكۆلێژی زانستی زانكۆی راپەڕین توانی بڕوانامەی ماستەر لەپسپۆڕی كیمیا بەدەستبهێنێت لەدوای ئەنجامدانی گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی ماستەرنامەكەی بەناونیشانی: Newly Synthesized Fe-doped Carbon dots for Colorimetric and Fluorometric Nanozyme-Based Levodopa determination لەرۆژی 30ی ئاداری 2023 لەكۆلێژی زانستی زانكۆی سەڵاحەدین.
دوای گفتوگۆ و گەنگەشەی ناوەڕۆکی توێژینەوەکە لەلایەن ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی گشت سەرنج و پرسیارەکان لەلایەن خوێندکاری ناوبراو، لیژنەکە مافی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەریان بە خوێندکار (هەڤاڵ عزیز احمد) بەخشی.
لیژنەی گفتوگۆ پێکھاتبوو لەم بەڕێزانە:
۱. پ.ی.د. هجران صنعان جبار / سەرۆکی لیژنە / زانکۆی سەلاحەدین.
٢. پ.ی.د. لیث عماد عبد علی/ ئەندام / زانکۆی کۆیە
٣. پ.ی.د. پەروین هاشم سلیم/ ئەندام / زانکۆی دهۆک.
٤. پ.ی.د. ڕێبوار عمر حسن / ئەندام و سەرپەرشتیار/زانکۆی سەلاحەدین.