University of Raparin Logo

پێشبڕکێی زانستی نێوان خوێندکارانی کۆلێژی ئەندازیاری و زانستە مرۆڤایەتییەکان بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی نیسانی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی زانکۆ، سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە چوارچێوەی پرۆژەی یانەکان (Club Projects) پێشبڕکێیەکی زانستی لە یانەی (هەگبەی زانیاری) لەنێوان خوێندکارانی کۆلێژی ئەندازیاری و کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان ڕێکخست .

لە پێشبڕکێکەدا چەندین بڕگە و پرسیاری زانستی جۆراوجۆر ئاراستەی خوێندکارانی هەردوو کۆلێژ کرا، دوای پیشاندانی ئاستێکی بەرزی زانیاری لەلایەن خوێندکارانی هەردوو کۆلێژ، خوێندکارانی کۆلێژی ئەندازیاری توانیان ئەنجامی پێشبڕکێکە ببەنەوە.
ئامانج لە پرۆژەی یانەکان، گەشەپێدانی زیاترە بە توانای زانیاری و کارامەیی و لێهاتووییەکانی خوێندکارانی کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆ لە ژینگەی دەرەوەی کڵاسدا.