پرۆگرامی ئیبن خەلدون (داد) زەمالەی تازە دەکاتەوە بۆ خوێندنی ماستەر لە وڵاتی ئەڵمانیا
بەمشێوەیەی خوارەوە:
*پرۆگرامەکە چییە؟
ئیبن خەلدوون پرگرامێکە بۆ دەرچوانی زانکۆکانی عێراق کە خوازیارن ماستەر بخوێنن لە وڵاتی ئەڵمانیا لە بواری زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیییەکان.
*خەرجی بۆ چ بوارێک دەکرێ؟
پرۆگرامەکە تەنها خەرجی ئەو کاندیدانە لە ئەستۆ دەگرێت کە خوازیاری خوێندنی ماستەرن لەبواری زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵآیەتییەکان.
*کێ مافی پێشکەشکردنی هەیە؟
١-ئەو فێرخوازانەی کە هەڵگری بروانامەی بەکالۆریۆسن، بەمەرجێک لەشەش ساڵ زیاتر تێپەڕی نەکردبێت بەسەر بەرواری بەدەست هێنانی بروانامەکەیان.
٢-هەڵگری رەگەزنامەی عیراقی بێت.
*چۆن داواکاری پێشکەش دەکرێت؟
پێشکەشکار دەتوانێت دۆکومێنتەکانی بنێرێت لەڕێگەی یەکێک لەمانەی خوارەوە:
-ئیمەیل/ ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
-یان لە ڕێی پۆستەوە بۆ ئۆفیسی سەرەکی داد لە ئەڵمانیا
*دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بریتییەلە: ١٥/١٠/٢٠١٤.
*گرنگترین دۆکمێنتەکانی پێشکەشکردن بریتین لە:
-پرکردنەوەی فرپمی پێشکەشکردنی تایبەتی پرۆگرامی "داد"
-سی ڤی
-بروانامەی نێودەوڵەتی توانستنی زمانی ئینگلیزی (لانیکەم ئایەڵتس ٤، یان تۆیفڵ ٤٠٠)
-کۆپی بروانامەی ڕەسمی ئامادەیی و بەکالۆریۆس
بۆزانیاری زیاتر لەسەر پرۆگرامەکە و تەواوی لیستی دۆکیومێنتەکانی پێویست، دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن:
http/www.tabadl.de/scholarships/step-1/application-404
: تێبینی/ئۆفیسی سەرەکی داد لەهەولێر تاوەکو ٦/٩/٢٠١٤ دادەخرێت، لەم ماوەیەدا دەتوانن لەم رێگەیەوە پەیوەندی بکەن
-(+964) (0) 750 8200134
-www.facebook.com/DAAD.Erbil
-www.daad-iraq.info
www.tabdul.de
*سەرەڕای دەرچوانی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان، دەرچوانی زانکۆ لەبەشەکانی هونەرەجوانەکان، ئابوری و یاسا مافی پێشکەشکردنیان هەیە. بەڵام دەرچوانی بەشەکانی کارگێری، ژمێریاری، یاسای گشتی، ئەندازیاری، پزیشکی، زانستە سروشتییەکان و بەشە زانستییەکان (فیزیا، کیمیا، بایلۆجی) مافی پێشکەشکردنیان نییە.
*ئەو کاندیدانەی کە زەواجیان کردووە و لە پرۆگرامەکەدا هەڵدەبژێردرێن، ناتوانن هاوسەر لەگەڵ خۆیان ببەن تا دوای تەواو بوونی کۆرسی ئامادەکاری و دەستپێکردنی کۆرسی ئەکادیمی. واتە دوای تەواو بوونی کۆرسی زمان دەتوانن خێزانەکەیان (هاوسەر- منداڵ) لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ ئەڵمانیا.
*تۆ دەتوانی پێشکەشی زەمالەی ئیبن خەلدون بکەی ئەگەر:
-هاوڵاتی عیراقی بیت چ لە عیراق بژیت یان لەدەرەوەی وڵات (ئەو کاندیدانەی کە لە ئەڵمانیا زیاتر لە ١٥ مانگ لە ئەڵمانیا ژیاون تاکاتی پێشکەشکردن ناتوانن بەشداربن).
- -ئەو فێرخوازانەی کە هەڵگری بروانامەی بەکالۆریۆسن، بەمەرجێک لەشەش ساڵ زیاتر تێپەڕی نەکردبێت بەسەر بەرواری بەدەست هێنانی بروانامەکە.
-تێکڕای کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە ٧٠% کەمتر نەبێت.
-باگراوندی ئەکادیمی بەهێزی هەبێت و بیسەلمێنێ کە زۆر بەپەرۆشە بۆ بوارە ئەکادیمیەکەی.
-تێڕوانینێکی ڕوونی هەبێت بۆ ئامانجە پرۆفیشناڵ و ئەکادیمیەکەی.
-ئامادەبیت بۆ وەرگرتنی کۆرسێکی چڕوپڕی فێربوونی زمانی ئەڵمانی و ئامادەکاری بۆ خوێندنی ئەکادیمی.
*بۆ پڕکردنەوە و پێشکەشکردنی فۆرم پێویستە ئەم دۆکئمێنتانەی خوارەوە تەسلیمبکەی ( بەیەکێک لە زمانەکانی ئینگلیزی، ئەڵمانی، یان فەڕەنسی):
-فۆرمی داد بەتەواوی پڕبکەیەوەو ئیمزاشکربێت ( کە بە پی.دی. ئێف. دەتوانی داونلۆدبکرێت)
-داڕشنێک کە لە دوو لاپەڕە زیاتر نەبێت ( تێیدا رونکبرێتەوە بۆ دەتەوێت لەدەرەوە بخوێنی و خوێندن لەدەرەروی وڵات چیەبەخشێت بە خۆت و وڵاتەکەت دوای گەرانەوەت).
-سی ڤی (لە دوو لاپەرە زیاتر نەبێت)
--دوا کۆپی (کۆپی فەرمی) بروانامەی فەرمی ئامادەیی و بەکالۆریۆس.
-دوو نامەی پشتگیری (سەپۆرت لێتەر) ( لەو جۆرەی کە لە دادەوە بەشێوەی پی.دی.ئێف هەیە داونلۆد دەکرێ)
--بروانامەی نێودەوڵەتی توانستنی زمانی ئینگلیزی (لانیکەم ئایەڵتس ٤، یان تۆیفڵ ٤٠٠).
-کۆپی بروانامەی بەکارلۆریۆس ( تێیدا کۆنمرەو وانەکان دیاری کرابێت).
-کۆپی پاسپۆرت جۆری G یان A
*دوای ئامادەکردنی تەواوی دۆکیومێنتەکان و پڕکردنەوەنی فۆرمەکان، بەیەکەوە لەڕێی پۆستەوە دەتوانی بینێریت بۆ:
- داد
-بەشی ٤٤٥
-كێنیدیاڵی ٥٠
-٥٣١٧٥ بۆن
-ئەڵمانیا
*دوا کات بۆ پێشکەشکردن:١٥/١٠/٢٠١٤
یان
لەڕێی ئیمێڵی :ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
(پێویستە تەواوی دۆکومێنتەکان بەیەک ئیمێل بنێردرێن)