ئەمڕۆ پێنج شەممە ٦ی نیسان ٢٠٢۳، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (سارا امین ملا) لە بواری پەرستاری منداڵان بەناونیشانی (Sociocultural Factors and Barriers of Kangaroo Mother Care Implementation in Rania Pediatric and Maternity Hospital) لە کۆلێژی پەرستاری زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو.
دوای گفتوگۆ و گەنگەشەی ناوەڕۆکی توێژینەوەکە لەلایەن ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی گشت سەرنج و پرسیارەکان لەلایەن خوێندکاری ناوبراو، لیژنەکە مافی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر بە پلەی (نایاب)یان بە خوێندکار (سارا امین ملا) بەخشی .
لێژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانەی خوارەوە پێکهاتبوو:
- پ.د. نورهان زکی شاکر/زانکۆی هەولێری پزیشکی- سەرۆکی لیژنە.
- پ.ی.د. هیوا ستار سالح/ زانکۆی کەرکوک - ئەندامی لیژنە.
- پ.ی.د. پەری محمد عزیز / زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی- ئەندامی لیژنە.
- پ.د. سناء حسن عبدالصاحب/ زانکۆی ڕاپەڕین- ئەندام و سەرپەرشتیار