سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی لەزانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری خوازیارانی خولی پێداگۆجی دەکاتەوە كە ڕاوندی هەشتەمی ڕاھێنانی پێداگۆجی لەزانکۆی ڕاپەڕین دەستپێدەکات.
ئەو بەڕێزانەی کە بە فەرمی و لە ڕێگەی سەنتەری پێداگۆجی_یەوە ناوی خۆیان تۆمار کردووە، بۆ ئەم ڕاوندەی پێداگۆجی، سبەی سێشەممە ١١-٤-٢٠٢٣، کاژمێر (٣)ی دواینیواڕۆ ئامادەبن لە بینای سەرۆکاتی زانكۆ، نهۆمی یەکەم .