لەپەیامێكدا كە كونسوڵخانەی گشتی یۆنان بڵاوی كردۆتەوە، تیایدا هاتووە: بەخۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە وڵاتی یۆنان دانپێدانانی فەرمی ڕادەگەیەنێت بەبڕوانامەی سەرجەم زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان و زانکۆی ئەمریکی عێراق-سلێمانی، هەروەها چەندین زانکۆی تریش لەوانەیە بکەونە ژێر ئەم بڕیارەوە.
بەپێی دانپێدانانەكە هەر دەرچوویەک کە خاوەن بڕوانامەی دەرچوون بێت لە زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی کوردستان ڕێگەیان پێدەدەرێت کە پێشکەشی نزیکەی (١٥٠) دەرفەتی خوێندنی ماستەر بکەن (بەزمانی ئینگلیزی) لە زانکۆ حکومییەکانی وڵاتی یۆنان کە لەسەرجەم وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دانپێدانراون.
ئەم دانپێدانانەی وڵاتی یۆنان بە خاڵێکی گرنگی پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و یۆنان دادەنرێت و بەڵگەیە لەسەر کوالێتی پەروەردەو ئاستی زانستی خوێندن و توێژینەوە لەهەرێمی کوردستان نیشاندەدات. شایانی باسە ئەم هەنگاوەش دەرئەنجامی پرۆسەیەکی هەڵسەنگاندنە لەلایەن سەنتەری زانیاری نەتەوەیی یۆنانی (DOATAP) بۆ دانپێدانانی زانستی، کە تیایدا پڕۆگرامی خوێندن، پێوەرە زانستییەکان و ئاستی زانستی زانکۆکان هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە و دەرکەوتووە کە مەرجە پێویستەکانیان تێدایە.
لەلایەکی ترەوە، کونسوڵخانەی وڵاتی یۆنان ڕایدەگەیەنێت کە ئەم هەنگاوە گرنگە دەبێتە هۆی پەرەپێدان و ئەنجامدانی زیاتری کاری زانستی هاوبەش و ئاڵوگۆڕی خوێندکاران لەنێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی یۆنان. بڕوامان وایە کە کارکردنی هاوبەشی نێوانمان دەبێتە هۆی بەرەوپێش بردنی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە و ئاڵنگارییە جیهانییەکان و پەیوەندیە پەروەردەییەکان و ئاستی خوێندنی باڵا بەهێزدەکات.
کونسوڵخانەی گشتی وڵاتی یۆنان لەهەولێر وێڕای بڵاوكردنەوەی پیرۆزبایی بۆ سەرجەم ئەو زانکۆیانەی کە ئەم دانپێدانە زانستییە دەیانگرێتەوە. جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و ناوبانگی ئەو زانکۆیانە و سەرئەنجام خوێندکاران و ستافی ئەکادیمی و خوازیارانی خوێندنی باڵا سوودمەند دەبن.
بۆ پێشكەشكردنی پڕۆگرامەكانی خوێندنی ماستەر كلیك لەم بەستەرە بكەن:
https://masters.minedu.gov.gr/Masters/index/en
وەرگێڕانی: رسول حسن رسول