University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین بوو بەئەندامی تۆڕی کەلەپوری کەشوهەوا

چاپکردن ئیمەیڵ

لەرۆژی (٤-٤-٢٠٢٣)ەوە زانکۆی ڕاپەڕین بوو بەئەندام لەتۆڕی کەلەپوری کەشوهەوا (CHN) دوایئەوەی داواکاریەکەی بۆ بون بە ئەندام لەلایەن لیژنەی باڵای ڕێکخراوەکەوە پەسەند کرا.

تۆڕی کەلەپوری کەشوهەوا ساڵی ٢٠١٩ لەبەریتانیا دامەزراوە، لەلایەن کۆمەڵێک ڕێکخراو لەسەرانسەری جیهانەوە کە ئامانجی هاوبەشیان هەیە بۆ بەکارهێنانی هونەر، کەلتور، و کەلەپور بۆ بەرەنگاربونەوەی گۆڕانیەكانی کەشوهەوا. ئامانجی ڕێکخراوەکە سود وەرگرتنە لەتوانای کەلتورەکان لەڕێگەی بەیەکەوە گرێدانی دەنگی کەلتورەکانەوەو لەچوارچێوەیەکی گشتگیری هەرێمی و ئابوری.
ئەندامانی ئەم تۆڕە بریتین لەدامەزراوەی حکومی لەسەر ئاستی ناوچەیی، هەرێمی و نیشتیمانی، زانکۆ و دامەزراوەکانی توێژینەوە، دامەزراوە کەلتوریەکان، ڕێکخراوی نا حکومی و کۆمەڵگەی مەدەنی، و هەروەها شارەزایانی بوای بزنس و هونەر و دیزاین. پلانی ساڵی ٢٠٢٢-٢٠٢٤ی ڕێکخراوەکە تیۆرێک لەخۆ دەگرێت کە کmلتور –لەهونەرەوە تاکو کەلەپور- دەتوانێت کرداری گۆڕانکاری بواری کەشوهەوا بەگەڕبخات لەڕێگەی هاندانی خەڵک بۆ بیرکردنەوە لەداهاتویەک کە کاربۆنی کەمترەو بەرگەی گۆڕانکاری کەشوهەوا دەگرێت.
ریکخراوەکە یەکەم کۆبونەوەی خۆی لە۲۸ مارسدا بەست بەمەبەستی ناساندنی تۆڕەکەو ئاشناکردنی ئەندامە تازەکان بەکار و پرۆگرامیان لەناویاندا دروستکردنی پەیوەندی لەنیوان زانکۆکاندا. وەک هەموو ئەندامانی تر نوێنەرانی زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) سەرۆکی زانکۆ و بەڕێز (پ.ی.د. جەمال علی عمر) بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەو بەڕێز (پ.ی.د. رێبوار ارسلان محمد) ڕاگری کۆلێژی پەرستاری بەشداربون لەكۆبونەوەكەدا. لەداهاتووی نزیکدا کاروچالاکی زیاتر تایبەت بە گۆرانکاری کەش و هەواو پاراستی سەرچاوە سروشتیەکان دەکریت لە زانکۆمان.