University of Raparin Logo

ئەنجومەنی زانکۆی ڕاپەڕین، بەشداریان لەساڵیادی راپەڕین و بۆردومانی قەڵادزێ كرد

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ دوو شەممە (٢٤ی نیسانی ٢٠٢٣)، بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. پەیمان رمضان احمد سەرۆکی زانکۆ ڕاپەڕین بە یاوەری ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی راپەڕین بەشداریان کرد لە مەراسیمی (٤٩مین) ساڵیادی راپەڕین و بۆردومانی شاری قەڵادزێ و رۆژی شەهیدی زانکۆ، کە لە گۆڕستانی شەهیدان بەڕێوەچو.

(٤٩) ساڵ لەمەوبەر لەرۆژی (24/4/1974)دا فرۆکەکانی رژێمی بەعس بە چەکی (ناپاڵم)ی قەدەغەکراو شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیان بۆردومانکرد و چەندین مامۆستاو خوێندكارو خەڵكی مەدەنی بریندار و شەهید كران.
هەشت ساڵ پاش ئەو کارەساتە، هاونیشتمانیانی شاری قەڵادزێ بۆ ئیدانەكردنی ئەو تاوانە نەگریسەی ڕژێمی پێشوو گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بەڵام بۆ جارێکی تر و لەهەمان رۆژ لە (٢٤-٤-١٩٨٢) قەڵادزێ کەوتە بەر پەلاماری رژێمی پێشوو.
زانكۆی راپەڕین لەرۆژی (٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣)دا سیمپۆزیۆمێكی زانستی بۆ بەرز راگرتن و شكۆمەندی راپەڕین و مەرگەساتی (٢٤ی ٤) و رۆژی شەهیدی زانكۆ لەكەمپەسی قەڵادزێی زانكۆی راپەڕین، رێكدەخات.