University of Raparin Logo

سیمپۆزیۆمی رۆڵی پزیشكیی ڤێتەرنەری لەكۆمەڵگادا بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ شەممە (29ی نیسانی 2023) لەهۆڵی چالاكیەكانی زانكۆ، بەبۆنەی رۆژی جیهانی ڤێتەرنەری بەشی بایۆلۆجی لەكۆلێژی زانستی زانكۆی راپەڕین و لقی راپەڕینی سەندیكای پزیشكانی ڤێتەرنەری سیمپۆزیۆمێكیان دەربارەی رۆڵی پزیشكیی ڤێتەرنەری لەكۆمەڵگادا رێكخست.

لەسەرەتای سیمپۆزیۆمەكەدا وتەی سەندیكای پزیشكانی ڤێتەرنەری لەلایەن (د. سەعدی طیب) پێشكەشكرا، هەروەها وتاری سەرۆكی زانكۆی راپەڕین لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. یەیمان رمضان احمد) پێشكەشكرا.
لەپانێلێكیشدا كە لەلایەن بەڕێز ( م. كارزان احمد قوربانی) بەڕێوەبرا، سێ سیمینار پێشكەشكران، سیمیناری یەكەم دەربارەی نەخۆشیە مرۆژەڵیەكان لەلایەن (د. رزگار قادر پیرۆت) پێشكەشكرا، سیمیناری دوەمیش لەلایەن (د. نیگا صابر) دەربارەی سەگە بێلانەكان پێشكەشكراو سیمیناری كۆتایش بەناونیشانی تەندورستی گۆشت لەلایەن (د. سەعدی طیب) پێشكەشكراو بەو پرسیارو وەڵامی بەشداربوانیش كۆتایی بەكارەكانی سیمپۆزیۆمەكە هێنرا.