University of Raparin Logo

وەزیرى خوێندنى باڵا دیدو تێڕوانیینەکانى بۆ گرنگى و کاریگەرى بەنێودەوڵەتى کردنى پرۆسەى خوێندنى باڵا دەخاتەڕوو

چاپکردن ئیمەیڵ

د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان، لە گۆڤارى دامەزراوەی زانکۆکانی جیهان (IAU) دیدو تێڕوانیینەکانى دەربارەى گرنگى و کاریگەرى بەنێودەوڵەتى کردنى پرۆسەى خوێندنى باڵاى هەرێمى کوردستان خستەڕوو.لە ڕاپۆرتێکدا کە لە گۆڤارى دامەزراوەی زانکۆکانی جیهان (IAU-Horizons) بڵاوکراوەتەوە، کە گۆڤارەکە لە ساڵێکدا تەنها دوو ژمارەى لێ دەردەچێت و لە هەر وڵاتێکیشدا تەنها یەک توێژەر دەتوانێت تێڕوانینەکانى پێشکەش بکات، بۆ ئەمساڵ

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دیدو تێڕوانینەکنى خۆى دەربارەى گرنگى و کاریگەرییەکانى پرۆسەى خوێندن لە هەرێمى کوردستان  خستۆتەڕوو.لە ڕاپۆرتەکەیدا د. ئارام محمد قادر، بە وردى تیشکى خستۆتە سەر پرۆسەى بەنێودەوڵەتى کردنى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان و کۆى ئەو پرۆژە و بەرنامانەى بۆ ئەم پرسە جێبەجێ کراون خراوەتەڕوو، لەگەڵ ئاماژەدان بە دواین هەنگاوەکان و گرنگى و کاریگەرى بەنێودەوڵەتى کردنى پرۆسەى خوێندنى باڵاى هەرێمى کوردستان.جێگەى ئاماژەیە بابەتە هەرە گرنگەکانی دامەزراوەی زانکۆکانی جیهان (International Association of Universities (IAU)) بریتیە لە دواین هەنگاوەکانى بەنێودەوڵەتی کردنی خوێندنی باڵاو دامەزراوەکان، کە بارەگاى سەرەکى دامەزراوەکە لە پاریسى پایتەختى فەڕەنسایە.