University of Raparin Logo

سیمپۆزیۆمێک دەربارەی قەڵادزێ لەنێوان راپەڕین و مەرگەساتدا ڕێکخرا

چاپکردن ئیمەیڵ

زانكۆی راپەڕین، بۆ بەرز ڕاگرتنی مەرگەسات و راپەڕینی ٢٤ی ٤ و رۆژی شەهیدی زانكۆ، سیمپۆزیۆمێكی بەناونیشانی “قەڵادزێ لەنێوان مەرگەسات و راپەڕیندا” ئەنجامدا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی نیسانی٢٠٢٣، لە هۆڵی کتێبخانەی کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ، بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) سەرۆکی زانکۆی راپەڕین و (د.هەژار قادر ابراهیم) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی وخوێندنی باڵا ، ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و مامۆستایان و خوێندکاران و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی و چین و توێژە جیاوازەکان، زانکۆی راپەڕین سیمپۆزیۆمێکی لەژێرناونیشانی “قەڵادزێ لەنێوان مەرگەسات و راپەڕیندا” ڕێکخست.

سەرەتای سیمپۆزیۆمەكە، بە ساتێک وەستانی وەفاداری بۆ گیانی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد.
پاشان سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) وتەیەکی پشکەشکرد تیایدا: باسی له مەرگەساتی (٢٤ی ٤) و رۆژی شەهیدی زانكۆ کرد، هەروەک جەختیشیکردەوە زانکۆی ڕاپەڕین وەک دامەزراوەیەكی زانستی و ئەكادیمی لەسنورەكەدا پێویستە ڕۆڵ ببینێت لە ناساندنی بۆنە و کارەساتە نیشتمانی و نەتەوەییەکاندا بە نەوەکانی داهاتوو، دواتر وتاری سەرپەرشتیاری سیمپۆزیۆم لەلایەن (پ.ی.د. هاوڕاز قادر حمە) ڕاگری کۆلێژی پەروەردە پێشكەشكرا.
لە سیمپۆزیۆمەکەدا، دوو پانێڵ بەڕێوەچوون، پانێڵی یەکەم لەلایەن (د.سامان محمد عثمان) بەڕێوەبرا، سیمیناری یەکەمی پانێڵەکە لەلایەن(د. ڕێباز رسول خدر ) بەناونیشانی (ڕەهەندی یاسایی کارەساتی ٢٤ی ٤ لە قەڵادزێ) پێشکەشکرا، دواتر سیمیناری دووەم لەلایەن (پ.ی.د. فاتمە قادر مستەفا) بەناونیشانی (ڕەهەندی سیاسی گەشەی دانیشتوان لە قەڵادزێ) پێشکەشکرا، پاشان سیمیناری سێیەم لەلایەن (پ.ی.م مستەفا سەید مینە ) بەناونیشانی (ڕەنگدانەوەی ٢٤ی ٤ لە ئەدەبیات و ڕاپەڕینی باشوری کوردستاندا ) پێشکەشکرا.
پاشان پانێڵی دووەمی سیمپۆزیۆمەکە لەلایەن (پ.ی.د. همزە حسێن حمە) بەڕێوەبرا، یەکەم سیمیناری پانێڵەکە لەلایەن(م.ی. محمد احمد رسول) بەناونیشانی ( ڕەوشی ڕوشنبیری پشدەر و کاریگەری لەسەر هۆشیاری سیاسی خەڵک ١٩٧٥-١٩٨٩) پێشکەشکرا.
دواتر لە تەوەری دووەمدا (پ.د. محمد دلێر) بە چەند گێڕانەوەیەکی بیرەوەری ڕۆژانی مەرگەسات و ڕاپەڕینی قەڵادزێ پێشکەشکرد ، لە تەوەری سێیەمدا بە هەمان شێوە (م. عومەر خدر نورەدینی) چەندین گێڕانەوەی بیرەوەری پێشکەشکرد، لە تەوەری چوارەم و کۆتاییدا (پ.د. محمد طاهر کریم) بەگێڕانەوەی بیرەوەری بەشداری لە پانێڵەکە کرد.
لەکۆتاییدا، بڕوانامەی بەشداربوون بە توێژەران بەخشرا، پاشان ئامادەبوان سەرەنجی خۆیان لەسەر کۆی تەوەرەکان خستەڕوو و کۆتایی بەکارەکانی سیمپۆزیۆمەکە هات.