ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ئایاری ٢٠٢٣، هەردوو بەشی جوگرافیا و یاسا لەکۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی راپەڕین، بەهاوبەشی سیمپۆزیۆمێکیان دەربارەی “کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان لەنێوان گۆڕینی دیمۆگرافی و چارەسەری دەستوریدا” رێکخست .
لە دەسپێکی سیمپۆزیۆمەکەدا، وتاری ڕاگرایەتی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. ئاراس عبدالرحمن مصطفی) پێشکەشکرا، پاشان بەڕێز (پ.ی.د. بێستون احمد حسین) سەرۆکی بەشی جوگرافیا وتەی لیژنەی باڵای سیمپۆزیۆمی پێشکەشکرد.
دواتر لەسیمپۆزیۆمەكەدا دوو پانێڵ بەڕێوەچون، پانێڵی یەکەم لەلایەن بەڕێز (د. ڕۆژگار احمد محمود) بەڕێوەبرا، سیمیناری یەکەم لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. پشتیوان شەفیق احمد) بەناونیشانی “رۆڵی پێکهاتەی دیمۆگرافی لەگۆڕینی سنوری نەخشەی کارگێری پارێزگای کەرکوک” پێشكەشكرا، پاشان سیمیناری دووەم لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. ابراهیم سالح بەرزنجی) بەناونیشانی“هەڵوێستی دەستوردانەر و دادوەری دەستوری عێراق لە چارەسەرکردنی پرسی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان” پێشکەشکرا، دواتر سیمیناری سێیەم لەلایەن بەڕێز (د.ئارام نبی محمد) بەناونیشانی “ڕۆڵ و کاریگەری یاسایی نێودەوڵەتی لە پرسی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان” پێشکەشکرا .
پاشان پانێڵی دووەم لەلایەن بەڕێز (م. یادگار مصطفی ابراهیم) بەڕێوەبرا، سیمیناری یەکەمی پانێلەکە لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. هەرێم حسن احمد) بەناونیشانی “سیاسەتی حکومەتی عیراق بەرامبەر ناوچە دابڕێنراوەکان لە ساڵانی ١٩٦١-١٩٩١” پێشکەشکرا، پاشان سیمیناری دووەم لەلایەن بەڕێز (م.ی. هێمن حسین محمد) بە ناونیشانی “نواندنی نەخشەیی بۆ ناوچە دابڕێنراوەکان” پێشکەشکرا.
بەگفتوگۆی بەشداربوان و بەخشینی بڕوانامەی بەشداربون بە توێژەران و خستنەڕووی ڕاسپاردەکان كۆتایی بەكارەكانی سیمپۆزیۆمەکە هات.