University of Raparin Logo

لەزانكۆی راپەڕین وێرکشۆپێکی نێودەوڵەتی دەربارەی پڕۆگرامەکانی خوێندن و داهاتووی کاری پەرستاری ڕێکخرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ئایاری ٢٠٢٣، کۆلێژی پەرستاری لەزانکۆی راپەڕین بەهاوکاری زانکۆی پۆسلانسیک لەوڵاتی پۆڵەندا

وێرشۆپێکی نێودەوڵەتی دەربارەی “خوێندنی پەرستاری و پڕۆگرامەکانی خوێندن؛ داهاتووی کاری پەرستاری” ئەنجامدا.
لەسەرەتای وێرکشۆپەکەدا، سەرۆکی زانکۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) وتەیەکی پێشکەشکرد: تیایدا دەستخۆشی لە ڕاگرایەتی و ستافی زانستی کۆلێژی پەرستاری کرد لەپای هەوڵەکانیان بۆ گەشەپێدان و بەرزکردنەوەی کوالێتی پڕۆگرامەکانی خوێندنی کۆلێژەکە، هەروەک سوپاسی زانکۆی (پۆسلانسیک)ی پۆڵەندی کرد لەپای هاوکارییەکانیان بۆ بە ستانداردکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندنی کۆلێژی پەرستاری زانکۆی راپەڕین. و كورتەیەكی دەربارەی ئالانگارییەكانی كاری پەرستاری و پڕۆگرامەكانی خوێندنی پەرستاری بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.
دواتر لەچالاکییەکەدا دوو تەوەر پێشکەشکران، تەوەری یەکەم لەلایەن (dr. Katarzyna Strzata-Osuch professor) لەزانکۆی (Rector) بەناونیشانی “The Future and Development possibilities of Nursing curriculum in the European  ” پێشکەشکرا.
پاشان تەوەری دووەم لەلایەن ڕاگری کۆلێژی پەرستاری بەڕێز (پ.ی.د. ڕێبوار ئەرسەلان محمد) بەناونیشانی “Nursing Education and Current Practices in Kurdistan Region-Iraq” پێشکەشکرا.
بە گفتوگۆی ئامادەبوان و سەرەنجیان لەسەر تەوەرەکان کۆتایی بە کارەکانی وێرکشۆپەکە هات .