لەدرێژەی هەوڵە زانستیەكاندا و بەهەوڵی زۆر سەرۆكایەتی زانكۆ، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەنوسراویان ژمارە (7189) لەبەرواری (27ی نیسانی 2023) رەزامەندیاندا لەسەر كردنەوەی بەشی (پڕۆگرامسازی و ئینفۆڕماتیكس (Software and Informatics Engineering – بۆ ساڵی خوێندنی (2023 – 2024) لەزانكۆی راپەڕین.
سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین لەئێستادا كار دەكات بۆ كردنەوەی بەشی زانستی هاوچەرخ و پڕۆپۆزەڵی چەندین بەشی دیكەشی دوای تاوتوێكردن، ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی كردوە.