بڕیارە بۆ ساڵی خونێدنی ٢٠١٤ – ٢٠١٥ زانكۆی ڕاپەڕین خوێندنی ئێواران لە بەشی زانستی گشتی بکاتەوە ، لەم بەشەدا تەنها مامۆستایانی قۆتابخانه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له سنووری هه‌ردوو به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روە‌رده‌ی پشده‌ر و بیتوێن دەتوانن درێژە بەخوێندن بدەن .
دوای هه‌وڵ و ماندوبوونێکی زۆری یه‌كێتی مامۆستایان و زانكۆی ڕاپه‌ڕین/فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت، بڕیار درا بەكردنه‌وه‌ی به‌شی زانسنی گشتی له فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت بۆ خوێندنی ئێواران ، بۆ ئەو مەبەستەش زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری سه‌رجه‌م مامۆستایانی قۆتابخانه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له سنووری هه‌ردوو به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روە‌رده‌ی پشده‌ر و بیتوێن ده‌كاتەوە ،ئەوانەی خوازیارن درێژه به خوێندن بدەن ده‌توانن له ڕێكه‌وتی ٢٠١٤/٨/٢٦ به ماوه‌ی (١٠)ڕۆژ تا ٢٠١٤/٩/٤ سه‌ردانی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت بکەن به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی فۆرم.
تێبینی:
ته‌نیا ده‌رچوانی لقی زانستی و هاوتاكانی ده‌توانن فۆرم بۆ به‌شی ناوبراو پڕ بكه‌نه‌وه.
ڕۆژانه كاتژمێر ( ٤ بۆ ٦:٣٠ ) دوایی نیوه‌ڕۆ، خوازیاران ده‌توانن سه‌ردانی كه‌مپه‌سی زانكۆی ڕاپه‌ڕین/بینای دووەم /نهۆمی دووه‌م بكه‌ن به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی فۆرم.