ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی ئایاری ٢٠٢٣، بەشی پەروەردە و دەروونزانی لە کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ، سیمینارێکی پەروەردەیی بەناونیشانی “ دەروونزانی تاوانکاری ” ڕێکخست.
جێی ئاماژەیە، سیمینارەکە بەسەرپەرشتی (م. لیا حسن محمد) مامۆستا لەبەشی پەروەردەو دەروونزانی بۆ بەڕێز ( ڕائید/ ڕێبوار ئەسعەد محمد) بەرپرسی نوسینگەی قەڵادزێی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی ڕاپەڕین ڕێکخرابوو، لە سیمینارەکەدا چەندین تەوەری دەروونزانی و پەروەردەیی خێزانی وەک فاکتەرەکانی ڕێگری لە ئەنجامدانی تاوان و پاڵنەرەکانی توند و تیژی خێزانی باسکران.
بە پرسیار و سەرەنجی خوێندکاران لەسەر تەوەرو باسەکان، وەڵامدانی گشت سەرەنجەکان لەلایەن ڕائید/ڕێبوار کۆتایی بە سیمینارەکە هات .