ئەمڕۆ دوو شەممە ٨ی ئایاری ٢٠٢٣، لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆ، كۆدوانی راوێژی فەلسەفی چارەسەر بەفەلسەفە، بەڕێوەچوو كە لەلایەن بەشی فەلسەفەو گەشەپێدانی زانكۆی راپەڕین رێكخرابو.
لەسەرەتای كۆدوانەكە، وتاری راگرایەتی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان لەلایەن (پ.ی.د. ئاراس عبدالرحمن) راگری كۆلێژ پێشكەشكرا: بەگرنگییەوە باسی لەچالاكییە فەلسەفییەکە و تەوەرەکانی کۆدوانەکە كرد. دواتر وتاری سەرۆكایەتی بەشی فەلسەفە لەلایەن (پ.ی.م. ئارام قادر) سەرۆكی بەشی فەلسەفە خوێندرایەوە.
لەپانێلێكدا كە لەلایەن (پ.ی.د. مسلم حسن محمد) بەڕێوەبرا، چەند سیمینارێك پێشكەشكران، سیمیناری یەكەم لەلایەن (پ.د. حسن حسین صدیق) بەناونیشانی (لەراوێژەوە بەرەو كلینیكی فەلسەفی) پێشكەشكرا، و سیمیناری دووەم بەناونیشانی (ئەپیكۆریزم “ فەلسەفە وەك دەرمان) لەلایەن (پ.ی.م. ئارام قادر) پێشكەشكرا، هەروەها سیمیناری سێیەم لەلایەن (م. كۆسرەت خدر) دەربارەی (فەلسەفەی دانوستان لەیەكلاكردنەوەی ناكۆكییەكان) پێشكەشكرا، و كۆتا سیمیناریش بەناونیشانی (فەلسەفەی ئاكاری ژینگەیی) لەلایەن (م. كەیفی ابوبكر) پێشكەشكرا.
كۆدوانەكە بەپرسیارو گفتوگۆی بەشداربوان و وەڵامی توێژەران كۆتایی بەكارەكانی هێنرا.