ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی ئایاری ٢٠٢٣، بەئامادەبوونی بەرێزان (د.هەژار قادر ) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ( پ.ی.د. جمال علی) بەرێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە، مەراسیمی کۆتایی هاتنی دوو چالاکی سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار بەڕێوەچوو.
لە درێژەی کاروچالاکییەکانیدا، سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە زانکۆی ڕاپەڕین، مەراسیمی کۆتایی هاتنی دوو چالاکی ڕێکخست، چالاکی یەکەم ( خولی بەڕێوەبردنی کەیس) کە بەهەماهەنگی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی راپەرین ڕیکخرابوو، لەژێر سەرپەرشتی ڕاهێنەری بەتوانا مامۆستا (ڕزگار محمد) کە ژمارەیەک خوێندکار لەخولەکەدا بەشداربوون، هەروەها چالاکی دووەم (یانەی هونەری) بوو لە چوارچێوەی (پڕۆژەی یانەکان)دا کە بەسەرپەرشتی مامۆستای شێوەکار ( هۆشمەند مۆفەق) بەئەنجام گەێندرا.
لەکۆتایی مەراسیمەکەدا، بڕوانامەی ڕێزلێنان بە مامۆستایان و ڕاهێنەران و، بڕوانامەی بەشداریکردنیش بەخوێندکارانی بەشداربووی هەردوو چالاکییەکە بەخشرا .