دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەنووسراوێكی هاوپێچدا كە ئاڕاستەی زانكۆی راپەڕین كراوە، تەرخانکردنی دوو زەمالەی خوێندنی باڵا کە یەک کورسییان لە ماستەر و کورسییەکیش لە دکتۆرایە رادەگەێنێت.
بەپێی نووسراوەکە کورسییەکان لە بواری (زانستە سیاسییەکان) و لەلایەن (محهد العلمین)ی سەربە دامەزراوەی (بحر العلوم الخیریة)ن و پێشکەش بە دامەزراوەکە کراون.
خوازیاران دەتوانن لە رێگەی بەستەری www.adm.rdd.edu.iq وە، پەیمانگای ئەلعەلەمەین بکەن بە مەبەستی دیاریکردنی رێککەوتی پێشبڕکێی تاقیکردنەوە.
هەروەها دەبێت وێنەیەک لە بەراییەکانی پێشکەشکردن بە شێوەی pdf بۆ ئیمەیلی (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.) بنێرن.
بۆ زانیاری زیاتر خوازیاران دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی (07744411198) بکەن.
- وردەکاری زەمالەکە
1. خوێندنەکە لە شاری نەجەف دەبێت
2. سەرجەم تێچووی خوێندن لە ئەستۆی پەیمانگای ناوبراو دەبێت
3. خەرجی هاتوچۆ و بژێوی ژیان لەسەر خوێندکار دەبێت.