ئەمڕۆ دوو شەممە 8ی ئایاری 2023، سەرۆكی زانكۆی راپەڕین (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) لەسەرۆكایەتی زانكۆ پێشوازیكرد كە (رەهێڵ عزیز قەرەداغی بەڕێوەبەری رێكخراوی سپاركی هۆڵەندی لەهەرێمی كوردستانی عێراق.
لەكۆبونەوەیەكیشدا سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، وێڕای بەخێرهاتنی بەڕێوەبەری رێكخراوی سپارك، بەگرنگییەوە باسی لەكارو پڕۆژەی هاوبەشی زانكۆ و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەوە كرد، جەختیشی لەكاری هاوبەش و هەماهەنگی زیاتر كردەوە لەداهاتوودا لەگەڵ رێكخراوی سپاركی هۆڵەندی.
لەكۆبونەوەكەدا رەهێڵ عزیز بەڕێوبەری رێكخراوەكە لەعێراق و هەرێمی كوردستان، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەكاری هاوبەش و هەمانگی زیاتری رێكخراوی سپارك لەگەڵ زانكۆی راپەڕین.