ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی ئایاری ٢٠٢٣، بەشی زمانی ئینگلیزی/خوێندنی ئێواران لەکۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ، چالاکییەکی زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی ئینگلیزی ڕێکخست، لە ژێر ناونیشانی(fishbowl) لە بابەتی(Listening &speaking) .
چالاکییەکە بەسەرپەرشتی (م.سامان بابکر) مامۆستا لە بەشی زمانی ئینگلیزی ئەنجامدرا، ئامانج لەم چالاکییە هاندانی خوێندکارانە بۆ گفتوگۆکردن بە زمانی ئینگلیزی بە چەندین بازنەی جیاواز لەپێناو باشترکردنی ئاستی گفتوگۆ و هاوبەشیکردنی زانیارییەکان لەنێوان خوێندکاران .