University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین، چوارەمین کۆنفرانسی زانستی توێژینەوەی خوێندکاران بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٣،  لە بەردەوامی چالاکییە زانستییەکانی بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری توێژینەوەی لە زانکۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی فەرمانگەی یاریدەدەرێتی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، چوارەمین کۆنفرانسی زانستی بۆ توێژینەوەی خوێندکارانی گشت کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆ ڕێکخست .لە سەرەتای کۆنفرانسەکە، سەرۆکی زانکۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) وتەیەکی پێشکەشکرد: تیایدا دەستخۆشی لە مامۆستایانی سەرپەرشتیار و خوێندکارانی زانکۆ کرد بۆ گرنگیدان بە پڕۆژەی توێژینەوەکانیان، هەروەک ئاماژەی بە گرنگی کۆنفرانسە زانستییەکە کرد کە دەرفەتێکە بۆ خوێندکاران تا له‌ڕێگه‌ی بیرۆكه‌ هزرییه‌كانیانەوە ده‌ستنیشانی كێشه‌كان بكه‌ن، هیواشی خواست لە داهاتوویەکی نزیکدا بە پاڵپشی زانکۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان خوێندکاران بتوانن پڕۆژەی توێژینەوەکانیان بە ئەنجام بگەیەنن.
پاشان وتاری لیژنەی باڵای کۆنفرانس لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. جمال علی عمر) بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی پێشکەشکرا: هیوای خواست کۆنفرانسەکە پاڵنەرێکی ئەرێنی بێت بۆ هاندانی خوێندکاران و ئەنجامدانی توێژینەوەی پڕ بایەخ و سەردەمیانە، هەروەک وتیشی ئامانجی کۆنفرانسەکە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و مەعریفی خوێندکاران و ڕاھێنانیانە لەسەر ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی سەردەمی و پڕ بایەخ .دواتر بەشیوەی پۆستەر خوێندکارانی خاوەن پڕۆژەی توێژینەوە، گرنگی و دەرئەنجام و ڕاسپاردەی توێژینەوەکانیان بۆ ئامادەبووان خستەڕوو و بیرۆکەی توێژینەوەکانیان بووە جێی سەرەنجی ئامادەبووانی کۆنفرانسەکە .لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا، بڕوانامەی توێژەری سەرکەوتوو بە خوێندکارانی بەشداربوو بەخشرا .