University of Raparin Logo

سیمپۆزیۆمێک دەربارەی دۆخی زمانی ئینگلیزی لە قوتابخانە حکومییەکان ڕێکخرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ی ئاداری٢٠٢٣، لە هۆڵی کتێبخانەی کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ، بە ئامادەبوونی بەڕێز(پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) سەرۆکی زانکۆی راپەڕین و (پ.ی.د. جمال علی) بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی راپەڕین و مامۆستایان و خوێندکاران و شارەزایانی بواری پەروەرده، بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردە سیمپۆزیۆمێکی لەژێرناونیشانی “ The status of English language teaching in state schools ” ڕێکخست.

سەرەتای سیمپۆزیۆمەكە، بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستیپێکرد، دواتر وتاری سەرۆکی زانکۆ لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) پێشکەشکرا، پاشان وتاری ڕاگرایەتی کۆلێژ لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د . هاوڕاز قادر حمە) خوێندرایەوە، دواتر بەڕێز (پ.ی.د. نەوزاد حسن قادر) سەرۆکایەتی بەشی زمانی ئینگلیزی پێشكەشكرد.

چالاکییەکە لە دوو پانێڵ پێکهاتبوو ، پانێڵی یەکەم لەلایەن (پ.ی.د. صالح ابراهیم احمد) بەڕێوەبرا، سیمیناری یەکەمی پانێڵەکە لەلایەن(پ.د. هیمداد عبدالهادر محمود ) بەناونیشانی (The Authenticity of Sunrise programme for high schools in kurdistan Region) پێشکەشکرا، دواتر سیمیناری دووەم لەلایەن (پ.ی.د. پەیمان زۆراب عزیز) بەناونیشانی (Challenges of teaching and learning speaking skill in high schools) پێشکەشکرا. پاشان سیمیناری سێیەم لەلایەن(پ.ی.د. هاوڕاز قادر حمە) بەناونیشانی(Global framework of professional teaching standards) پێشکەشکرا.
هەروەک پانێڵی دووەمی سیمپۆزیۆمەکە لەلایەن (د. فاطمە حسن پیرۆت) بەڕێوەبرا، سیمیناری یەکەم لەلایەن(م.ی. سۆران مستەفا کوردی) بەناونیشانی ( Teaching English for grades: Exploring the reasons consequence and recommendation) پێشکەشکرا.
پاشان سیمیناری دووەم لەلایەن (م.ی. غەریب بابکر حسین) بەناونیشانی (Testing in sunrise programme) پێشکەشکرا.
بەگفتوگۆ و سەرەنجی ئامادەبوان لەسەر تەوەری بابەتەکان و بەخشینی بڕوانامەی ڕێزلێنان بە بەشداربووان كۆتایی بەكارەكان سیمپۆزیۆمەکە هات.