ئەمڕۆ شەممە (13ی ئایاری 2023) لەهۆڵی چالاكییەكانی كۆلێژی زانست، وێركشۆپێك لەژێر ناونیشانی (Recent strategies to combat inflammatory diseases) لەلایەن بەشی تاقیگەی زانستی پزیشكی رێكخرا.
لەوێركشۆپەكەدا دوو سیمینار پێشكەشكران، سیمیناری یەكەم لەلایەن (د. رامیار كەمال خدر) بەناونیشانی (Mesenchymal Stromal cells as a therapeutic agent of infectious, inflammatory and chronic diseases) پێشكەشكرا، و سیمیناری دووەمیش بەناونیشانی (Gene editing as a promising new tool to treat inflammatory diseases) لەلایەن (م. سالار علی شەریف) پێشكەشكرا.
وێركشۆپەكە بەگفتوگۆ و وەڵامی پرسیاری ئامادەبووان كۆتایی پێهات.