ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ئیاری ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەرێزان (پ.ی.د. پیشەوا حمید) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و (د.هەژار قادر )یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری زانستی و (پ.ی.د. سکار محمد ) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ، سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە چوارچێوەی پرۆژەی یانەکان (Club Projects) کۆتا پێشبڕکێی زانستی لە یانەی (هەگبەی زانیاری) لەنێوان خوێندکارانی هەردوو کۆلێژی زانست و ئەندازیاری ڕێکخست .
پێشبڕکێکە بەشێوازی بڕگەی پرسیاری زانستی و ڕۆشنبیری و بڕگەی تەرفیهی بەڕێوەچوو، دوای پیشاندانی جۆش و خرۆشێکی زۆری خوێندکارانی ئامادەبوو و ئاستێکی بەرزی زانیاری لەلایەن خوێندکارانی هەردوو کۆلێژەوە، لەکۆتاییداخوێندکارانی کۆلێژی زانست توانیان ببنە براوەی پێشبڕکێکە و پلەی یەکەم لە یانەی هەگبەی زانیاری بەدەستبهێنن.
پرۆژەی یانەکان لەلایەن سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە زانکۆی ڕاپەڕین ڕێکخرابوو، ئامانج لێی گەشەپێدانی زیاتری توانای مەعریفی و کارامەیی و لێهاتووییەکانی خوێندکارانی کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆ بوو لە ژینگەی دەرەوەی کڵاسدا.
لە کۆتاییدا، بڕوانامەی ڕێزلێنان بە بەخوێندکارانی بەشداربوو بەخشرا.