University of Raparin Logo

زانکۆی راپەڕین و دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣، بەئامادەبونی سەرۆكی زانكۆی راپەڕین (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ و باڵیۆز (د. محەمەد سابیر) سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، و وەفدێكی یاوەری یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان زانكۆی راپەڕین و دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی واژۆ كرا.

 

ناوەڕۆكی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنەكە پەیوەستە بە بونیادنان و بەهێزکردنی هەماهەنگ و پەیوەندی بەهێز لەنێوان دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و زانکۆی راپەڕین لەبواری جیاوازی وەكو گەشەپێدان، ئاڵوگۆڕی زانیاری، ئەزمون و پڕکردنەوەی کەلێنەکان لەبوارە جیاوازەکاندا بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پێویستییەکان و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ خوێندکاران.
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا باڵیۆز د. محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و د. پەیمان رمضان احمد سەرۆكی زانكۆی راپەڕین ئامانجی یاداشتنامەكەیان بۆ رۆژنامەنووسان رونكردەوەو باسیان لەوەكرد كە ئامانجی سەرەكیان پەرەپێدانی پەیوەندی و هاوبەشی ستراتیژییە لەنێوان هەردوو دامەزراوەكەدا بۆ هاوکاریی و پشتیوانی بەردەوام و درێژخایەن، هەروەها ئەنجامدان و جێبەجێكردنی پرۆژە و كاری هاوبەش و کۆکردنەوەی سەرچاوەی پەیوەندیدارو دابینکردنی هێڵکارییەکی فراوانی بەرپرسیاریەتییەکان.
ئاماژەیان بەوەشدا كە لە داهاتووەیەکی نزیکدا دەستدەكەن بەجێبەجێكردنی ناوەڕۆکی ئەو لێکتێگەیشتنە و دەیخەینە خزمەت خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە.