University of Raparin Logo

تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی زانكۆكان دواخران

چاپکردن ئیمەیڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەفرمانی وەزاری ژمارە (1019) كە ئیمزای د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرەوەیە، دوێنی یەك شەممە، ڕێكەوتی٢٤/٨/٢٠١٤ دەری كرد، بڕیاری دواخستنی تاقیكردنەوەكانی خولی دوەمی زانكۆكانی دا بۆ ڕێكەوتی ٢٠١٤/٩/١٨ .

وەك لە فرمانە وەزاریەكەدا هاتووە و ئاڕاستەی سەرجەم زانكۆكانی هەرێمی كوردستان كراوە، تێیدا هاتوە "بەهۆی ئەو بارودۆخەی كە هەرێمی كوردستان پێیدا تێپەڕ دەبێت و لە پێناو بەخشینی دەرفەتی زیاتر بە خوێندكاران/ قوتابیان بۆ تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی ساڵی خوێندنی (٢٠١٣-٢٠١٤) زانكۆكان و كاری پێویست ئەنجام بدەن بەمەبەستی دواخستنی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم بۆ  ٢٠١٤/٩/١٨ یان ڕۆژانی دواتر بەپێی بارودۆخی زانكۆكان.