ئەمڕۆ سێ شەممە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣، بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی و بەشی کیمیا لە کۆلێژی زانست لە زانکۆی ڕاپەڕین بە هاوکاری کۆمپانیای ستار لاب کە لە بواری ئامێری تاقیگەی پزیشکی کاردەکات، وێرکشۆپێکیان بە ناونیشانی “Principle of Work (Hematology & Biochemical) Fully Automated Analyzers” ڕێکخست.
وێرکشۆپەکە بە وتاری ڕاگری کۆلێژی زانست بەڕێز (پ.ی.د. دارا محمد عزیز) دەستیپێکرد، پاشان وتاری کۆمپانیای ستار لاب لەلایەن (یوسف حمدامین زاهیر) خوێنرایەوە، دواتر (د. محمد احمد وسو) وتەیەکی بەناوی سەرۆکایەتی هەردوو بەش پێشکەشکرد .
لە وێرکشۆپەکەدا دوو سیمینار پێشکەشکران، سیمیناری یەکەم لەلایەن (م.ڕائد طالب جواد) و سیمیناری دووەم لەلایەن (م.عمر حازم سبحی) پێشکەشکران، لە هەردوو سیمینارەکەدا ئامادەبوان بە چەندین زانیاری دەربارەی چۆنیەتی کارکردنی چەند ئامێرێکی نوێی تاقیگەی پزیشکی کە لە بواری شیکاری نەخۆشییەکان بەکاردەهێنرێن ئاشناکران.