ئەمڕۆسێشەممە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣، بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ، وێرکشۆپێکی بۆ خوێندکارانی هەردوو قۆناغی سێیەم و چوارەم ڕێکخست.
وێرکشۆپەکە بەسەرپەرشتی (م.سامان بابکر) مامۆستا لە بەشی زمانی ئینگلیزی بەڕێوەچوو، ئامانج لە ڕێکخستنی وێرکشۆپەکە داڕشتنی پڕۆگرامێکی ELT بوو لەلایەن خوێندکارانەوە، بۆ ئەم مەبەستە بابەتەکانی خوێندنی هەر چوار قۆناغی بەشی ئینگلیزی وەک نموونە وەرگیران و لەلایەن خوێندکارانەوە گفتوگۆ و پێداچوونەوەیان بۆ کرا و سەرنجی خۆیان لەبارەی ناوەڕۆکی بابەتەکان خستەڕوو .