ئەمڕۆ سێ شەممە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣، بەئامادەبونی بەرێز (پ.ی.د. هەوڕاز حمە ) راگری کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ، سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە زانکۆی ڕاپەڕین مەڕاسیمی کۆتاییهێنان بە چالاکی ( خولی بەڕێوەبردنی کەیس)ی ڕێکخست.
جێی ئاماژەیە، ئەم خوله بەهەماهەنگی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی راپەرین بۆ خوێندکارانی بەشی پەروەردە و دەروونزانی بۆ ماوەی (٩) هەفتە بەسەرپەرشتی ڕاهێنەری بەتوانا مامۆستا (ڕزگار محمد) رێکخرابوو.
لە کۆتایی مەراسیمەکە، بڕوانامەی بەشداریکردن بەخوێندکارانی بەشداربوی خولەکە بەخشرا.