ئەمڕۆ چوارشەممە (17ی ئایاری 2023) وەفدێكی زانكۆی راپەڕین، بەشداری كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی پەروەردە و فێرکردنیان كرد لەشاری هەولێر.
هەریەک لەبەڕێزان پ.ی.د. جەمال علی عمر بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی راپەڕین بەنوێنەری سەرۆکی زانکۆ و پ.ی.د. هاوڕاز قادر حمە ڕاگڕی کۆلێژی پەروەردەی زانكۆی راپەڕین و پ.ی.د.ساکار محمد حسن ڕاگڕی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی راپەڕین، وەكو وەفدی زانكۆی راپەڕین بەشدارییان کرد لەکۆنفرانسی نێودەوڵەتی پەروەردەو فێرکردن كە ئەمڕۆ لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو.
مەبەستی سەرەکی کۆنفڕاسەکە ئامادەکردنی پەروەردەو پێگەیاندنی مامۆستایان بوو بۆ هەردوو نەوەی Z و Alpha ، کە تیایدا زۆربەی زانکۆکانی عێڕاق و هەرێمی کوردستان بەشدار بون.
شایانی باسە کۆنفرانسەکە بەشێوەی ئۆلاین بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و بابەتەکانی پەخش دەکات کە زیاتر لە ٥٠٠٠ کەس لە ٧٠ وڵاتی جیهانەوە بەشدار دەبن تیایدا.