ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٣، بە ئامادەبونی بەڕێز (پ.ی.د. محمد ئیبراھیم محمد) ڕاگری کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان و (م.ی. نیھایەت ئیبراھیم) سەرۆک بەشی سامانی ئاژەڵی و مامۆستایان و فەرمانبەران و وخوێندکارانی کەمپەسی قەڵادزێ، بەشی سامانی ئاژەڵی کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان، وێرکشۆپێکی زانستی بەناونیشانی “ Animal Project Management and Biosecurity ” ئەنجامدا.
لە وێرکشۆپەکەدا دوو پانێڵ بەڕێوەچوون، پانێڵی یەکەم لەلایەن(م.ی.نیھایەت ئیبراھیم محمد) بەڕێوەبرا، سیمیناری یەکەمی پانێڵەکە بەناونیشانی “ ڕێگاکانی زیادکردنی کار و بەرخ ” و پاشان سیمیناری دووەمیش بەناونیشانی “ بنەماکانی دامەزراندنی کێڵگەی شیری ” کە لەلایەن (م.ی. ئارام عمر حمد) پێشکەشکران .
دواتر پانێڵی دووەم لەلایەن (م.ی. ڕێبوار محمد احمد ) بەڕێوەبرا، تیایدا سیمینارێک لەلایەن (د. نازم حمزە رسوڵ) بەناونیشانی “ بایۆسیکیوریتی و نەخۆ شییە باوەکان لە ئاژەڵە کاوێژکارەکاندا ” پێشكەشكرا.
بەگفتوگۆ و سەرەنجی ئامادەبوان لەسەر تەوەرەکان و بەخشینی بڕوانامەی ڕێزلێنان بە بەشداربوان كۆتایی بەكارەكانی وێرکشۆپەکە هات .