University of Raparin Logo

بڕوانامەی ڕێزلێنان بە ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆ بەخشرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٥ ئایاری ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەرێزان (پ.ی.د. پێشەوا حمید)یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و (د. هەژارقادر) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و (پ.ی.د. جمال علی) بەرێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە و ژمارەیەک لە مامۆستاو خوێندکاران، بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری لە زانکۆی ڕاپەڕین مەراسیمی ڕێزلێنانی بۆ ژمارەیەک لە خوێندکاران ڕێکخست .

لە دەستپێکی مەراسیمەکە، بەڕێز (م.ی. شایان عبدللە) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری وتەیەکی پێشکەشکرد: تیایدا سوپاس و پێزانینی سەرۆکایەتی زانکۆی بە خوێندکارانی ئامادەبوو گەیاند کە وێڕای ئەرکی خوێندنیان بەردەوام هاوکار و بەشدارن لە لە چالاکییە زانستییەکانی زانکۆ، هەروەک هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچونی بۆ خواستن .
لە کۆتایی مەراسیمەکە، بڕوانامەی ڕێزلێنانی سەرۆکایەتی زانکۆ بە ژمارەیەک خوێندکار بەخشرا .