University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، بڕوانامەی دكتۆرای بەدەستهێنا

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژی (25ی ئایاری 2023) لەکۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکانی زانکۆی سەڵاحەدین لەهەولێر گفتوگۆی تێزی دکتۆرای (كریم مولود حمد) مامۆستا لەكۆلێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكانی زانكۆی راپەڕین بەڕێوەچوو.

لەدوای گفتوگۆ و بەرگری توێژەر لەتێزەكەی لیژنەی گفتوگۆ بڕیاریدا بەپەسەندكردنی تێزەكەو بەخشینی بڕوانامەی دكتۆرا بەتوێژەری ناوبراو. تێزی دكتۆراكە لەبواری ( Poultry Biotechnology) بو.
لێژنەی گفتوگۆ پێكهاتبوو لەم بەڕێزانەی خوارەوە:
1. پ.د. سەردار سەرداری لە زانکۆی سەڵاحەدین
2. پ.د. خالد لە زانکۆی دیالی
3. پ.ی.د. شێخ مووس لە زانکۆی دهۆک
4. پ.ی.د. کاروان محمد لەزانکۆی سلێمانی
5. پ.ی.د. لاجان صلاح الدین لە زانکۆی سەڵاحەدین
6. پ.د. یوسف بەرزنجی لە زانکۆی سەڵاحەدین