ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣، لە کۆلێژی پەرستاری زانکۆی ڕاپەڕین، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی تێزی دکتۆرای خوێندکاری خوێندنی باڵا (هاوار مردان محمد) لە بواری پەرستاری پێگەیشتوان بەناونیشانی (Effectiveness of an educational program toward attitude among type II diabetic patients regarding disease control in chamchamal city ) بەڕێوەچوو.
دوای گفتوگۆ و گەنگەشەی ناوەڕۆکی دکتۆرانامەکە لەلایەن ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وڵامدانەوەی گشت سەرنج و پرسیارە زانستییەکان لەلایەن خوێندکاری ناوبراو، مافی بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆرا بە خوێندکار (هاوار مردان محمد) بەخشرا.
لیژنەی گفتوگۆ پێکھاتبوو لەم بەڕێزانە:
۱− پ.د.یوسف محمد یونس∖ زانکۆی لوبنانی فەرەنسی∖سەرۆکی لیژنە
۲− پ.ی.د.بەرزان محمد محمدامین∖ زانکۆی ڕاپەڕین ∖ ئەندام
۳− پ.ی.د. ڕووناک نعمةالله حسين∖ زانکۆی هەولێری پزیشکی∖ ئەندام
٤− پ.ی.د. یونس خضر بايز∖ زانکۆی کەرکوک∖ ئەندام
٥− پ.ی.د. ڕێبوار ئە رسە لان محمد∖ زانکۆی ڕاپەڕین∖ ئەندام
٦− پ.د. سمیر یونس لافی∖ زانکۆی ڕاپەڕین∖ خانەنشین∖ ئەندام و سەرپەرشتیار