ئەمڕۆ دوو شەممە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، ڕاگرایەتی بەشی باخچەی منداڵان لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین، بە ئەنجامدانی دوو چالاکی ژینگەدۆستی کۆتایی بە پڕۆسەی خوێندنی ساڵی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) هێنا .
لە چالاکی یەکەمدا، کە چالاکییەکی ژینگەدۆستی بوو سەرۆکی بەشی باخچەی منداڵان بەڕێز د. ڕوخسار محمد عمر (40) نەمامی سنەوبەری پێشکەشی بەشی باخچەکانی زانکۆی ڕاپەرین کرد، بە مەبەستی زیاتر سەوزکردن و جوانترکردنی ژینگەی زانکۆ .
لە چالاکی دووەمدا، کە بەهەمان شێوە چالاکییەکی ژینگەدۆستی بوو، تیایدا کۆمەڵێک لە خوێندکارانی قۆناغی چوارەم وەک نواندنی وەفاداری بۆ زانکۆ و بەشەکەیان کە ماوەی چوار ساڵی خوێندنیان بەسەرکەوتویی تیایدا تەواوکردووە، چەندین گوڵ و ئینجانەیان وەک دیاری بە سەرۆکایەتی بەشی باخچەی منداڵان بەخشی .
دەخوازین داهاتوو و ئایندەیان گەش بێت و ببن بە پەروەردەکارێکی کارا و پۆزەتیڤ بۆ خزمەتکردنی منداڵانی کوردستان.