زانكۆی راپەڕین، لەرێگەی فەرمانگەی یاریدەدەرێتی سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا - بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵا، لەماوەی (٦۲) ڕۆژدا لەرێگەی لیژنەیەكی دڵسۆز و پەرۆشەوە لە خزمەت پێشکەشکارانی خوێندنی باڵادا بون و رۆژی (٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣) پڕۆسەی پێشكەشكردن کۆتاییهات.
لەماوەی رۆژانی پڕۆسەکەدا ستافی فەرمانگەی یاریدەدەرێتی سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵا لە زانکۆی ڕاپەڕین ئەوپەڕی توانای خۆیان خستەگەڕ و بە دڵسۆزی و پیشەییانە ئەو بەرپرسیارێتیەی پێیان سپێردرابوو بەجێیان گەیاند.
لێرەوە بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕینەوە، دەستخۆشی لەبەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵاو سەرۆكی ئەندامانی لیژنەی وەرگرتنی پێداویستییەكانی پێشكەشكارانی خوێندنی باڵا لەزانكۆی راپەڕین دەكەین و هیواخوازین نمونەیان زۆربێت.