ئەمڕۆ (6ی حوزەیرانی 2023) سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، بەهاوكاری كۆمیتەی زانكۆو پەیمانگاكانی راپەڕینی (ی.ن.ك) بەبۆنەی (48)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، هەڵمەتێكی نەمام چاندنی جێبەجێكرد.
لەهەڵمەتەكەدا كە ژمارەیەك لەبەرپرسانی زانكۆو حكومەت و حزب ئامادەیبون (48) نەمام چێندران، لەچوارچێوەی ئەو پڕۆژەیەی كە سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، وەكو پڕۆژەیەكی نیشتمانی بۆ زیاتر سەوزكردنی كوردستان رایگەیاندووە.