ئەمڕۆ (6ی حوزەیرانی 2023) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) بەیاوەری ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ و چەند بەڕێوەبەرێك سەردانی بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی راپەڕین بەڕێز (عەمید جەمال محمد)یان كرد.
لەدیدارێكدا سەرۆكی زانكۆی راپەڕین پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لەبەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی راپەڕین كردو هیوای سەركەوتنی لەم ئەركە نوێیەدا بۆ خواست، دوپاتیشیكردەوە كە زانكۆی راپەڕین هاوكارو پشتیوانی جددی دەبێت بۆ كارو پڕۆژەكانی ئاسایش لەناوچەكەدا، كورتە باسێكیشی دەربارەی زانكۆی راپەڕین خستەڕوو و بەگرنگیشەوە باسی لەپڕۆژەو كاری هاوبەش كرد لەگەڵ دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا. لەلای خۆشیەوە بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی راپەڕین، وێڕای بەخێرهاتنی سەرۆكی زانكۆی راپەڕین و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ، جەختی لەسەر ئامادەیی هاوكاری و كاری پێكەوەیی و هاوبەش كردەوە.