ئەمڕۆ چوارشەممە (7ی حوزەیرانی 2023) بەئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ (پ.ی.د. پەیمان ڕەمەزان احمد) و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری کۆلیژی پەرستاری و بەڕێوەبەری گشتی
سەنتەری توێژینەوە لەکۆلیژی پەرستاری، قەڵغانی ڕێز و شکۆمەندی ڕاگرایەتی کۆلیژی پەرستاری بەخشرا بەدامەزرێنەر و یەکەم ڕاگری کۆلیژی پەرستاری بەڕێز (د. بەهزاد وسو حمد) و ڕاگری پێشوی کۆلیژی پەرستاری بەڕێز (پ.د. سناء حسن عبدالصاحب)، لە پای ئەو خزمەتەی کە پێشتر پێشکەشیان کردوە لە ماوەی ڕاگرایەتیان.
هیوادارین نمونەیان زۆربێت و هەمیشە سەرکەوتووبن.