University of Raparin Logo

ئەنجومەنی ڕێکخستنی زانکۆو پەیمانگەکان سەردانی زانكۆی راپەڕین دەكەن

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە (7ی حوزەیرانی 2023) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵاو بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە، پێشوازیان كرد لەبەڕێزان (هاوڕێ سەرچنار، د.عەباس مستەفا، د. هەژار محمد) ئەندامانی ئەنجومەنی ڕێکخستنی زانکۆو پەیمانگەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمەکتەبی ڕێکخستن.

لەدیدارێكدا بەئامادەبوونی لێپرسراوی ناوەندی ڕێکخستنی زانکۆو پەیمانگەکانی ڕاپەڕین و ژمارەیەك لەستافی ناوەندەكە، سەرەتا بەخێرهاتنی وەفدی میوان كراو دواتر لەلایەن خۆیانەوە ئەندامانی ئەنجومەنی ڕێکخستنی زانکۆو پەیمانگەکانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەگرنگیەوە باسیان لەهەوڵ و كاروچالاكییەكانی سەرۆكی نوێی زانكۆی راپەڕین و تیمی ئەنجومەنی زانكۆ كردو دواتریش باس لەكارو پڕۆژەی هاوبەش و پێكەوەیی كرا.