بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵا لەفەرمانگەی یاریدەدەرێتی سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، رێنماییەكانی تایبەت بەتاقیكردنەوەی خوێندنی باڵا لەزانكۆی راپەڕین بڵاودەكاتەوە، و پێویستە پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا لە رۆژی تاقیکردنەوەدا پابەندی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بن:
تاقیکردنەوەکان ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی (١٢/٠٦/٢٠٢٣ ) کاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆ لە کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانكۆی راپەڕین ئەنجامدەدەرێن.
پێویستە پێشکەشکاران (١) کاتژمێربەر لەدەستپێکردنی تاقیکردنەوە ئامادەبن.
پێویستە پێشکەشکاران بەڵگەنامەیەکی فەرمی وەكو (کارتی نیشتیمانی، پاسپۆرت یان ناسنامەی باری شارستانی) لەگەڵ خۆیان بهێنن بەمەبەستی بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی.
هێنانەژوورەوەی هەموو ئامێر و کەلوپەلە ئەلکترۆنیەکان وەكو (مۆبایل، سەعات، حاسیبە یان هەر ئامێرێکی تر) بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
لەکاتی ڕوودانی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو بەپێی ڕێنمایی تاقیکردنەوەکان مامەڵەدەکرێت.
پێشکەشکاران ناتوانن بەر لە تێپەڕبوونی (٣٠) خولەک هۆڵی تاقیکردنەوە جێبهێڵن.
کاتی تەرخانکراو بۆ تاقیکردنەوەی توانستی زانستی (٣) کاتژمێرە.
پێشکەشکاران پێویستە تەنها بە قەڵەم جافی (شین)ی ئاسایی وەڵام بدەنەوە.
بردنەدەرەوەی پرسیار بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
بەڕێوبەرایەتی خوێندنی باڵا و فێرکردنی بەردەوام