م.ی. ڕێباز محمد ئەمین ، مامۆستا لەبەشی زمانی کوردی کۆلێژی پەروەردە کتێبێکی بەزمانی فارسی بەناونیشانی: ( شێوازناسی) وەردەگێڕێته سەرزمانی کوردی.
کتێبی (شێوازناسی، تیۆرەکان، ئاراستەکان، ڕێگاکان) بەرهەمی (د.محمود فتوحی) لە زمانی فارسیەوە وەرگێڕاوە بۆ سەر زمانی کوردی، ئەم کتێبە یەکێکە لە سەرچاوە نایابەکان سەبارەت بە شێوازناسی، کە لە چواردە بەشدا و لە دووتوێی ۳۰۰ لاپەڕەدا، بە شێوەیەکی بەرفراوان و تێرو تەسەل چییەتی تیۆر و ئاراستەو ڕێگاکانی شێوازناسی ڕووندەکاتەوە، هەروەها بەشێوەیەکی پڕاکتیکی چەمک و مەبەستەکانی ئەو لقە زانستیە ڕووندەکاتەوە.