University of Raparin Logo

مەڕاسیمێک بۆ ناساندنی بەرهەمێکی خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین ساز کرا

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژی پێنجشەممە (8 - 6 - 2023) لەکۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ بەئامادەبونی (پ.ی.د. هاوڕاز قادر حمە) ڕاگری کۆلێژو ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران مەڕاسیمێک بۆ ناساندنی بەرهەمێکی وەرگێڕدراوی خوێندکاران ساز کرا.

بەرهەمەکە لەلایەن خوێندکارانی قۆناغی سێی بەشی زمانی عەرەبی ئێواران لە کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ لەچوارچێوەی بابەتی (الترجمة) بە سەرپەرشتی مامۆستای بابەت (م.محمد عزیز مصطفی) لە زمانی عەرەبیەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی.
بەرهەمەکە کە زنجیرەیەکی پەروەردەی منداڵانە بەناونیشانی (ڕەفتارە جوانەکان) لە دە بەش پێکهاتووەو ژمارە سپاردنی (1496) بۆ ساڵی (2023) لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتیەکانی سلێمانی پێدراوەو لەلایەن ناوەندی چوارچرا - سلێمانی بەچاپ گەیەنراوە.
لە کۆتایی مەڕاسیمەکەدا بڕوانامەی ڕێزلێنان بە خوێندکارانی بەشداربوو بەخشرا.