رۆژی (8ی حوزەیرانی 2023) لەزانكۆی سۆران، فاكەڵتی یاساو زانستە سیاسییەكان و بەڕێوەبردن، بەشی یاسا، گفتوگۆی تێزی دكتۆرای مامۆستا (عبدالرحمن یحیی محمود) بەناونیشانی (The Legal Framework of Comparative Advertising ) بەڕێوەچوو.
دوای گفتوو گۆو بەرگریكردنی توێژەر لەتێزەكەی لیژنەی گفتوگۆ بڕیاریدا بەپێدانی بڕوانامەی دكتۆرا بەتوێژەری ناوبرا.
(عبدالرحمن یحیی محمود) مامۆستایە لەبەشی یاسای كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان لەزانكۆی راپەڕین.
لیژنەی گفتوگۆ پێكهاتبوو لەبەڕێزان:
پ.د. اكرم عبدالقادر یاملكی – خانەنشین – سەرۆكی لیژنە
پ.ی.د. فازڵ صاڵح زەهاوی – زانكۆی جیهان – سلێمانی – ئەندام
پ.ی.د. مراد صائب محمود – زانكۆی كەركوك – ئەندام
پ.ی.د. یونس صلاح الدین علی – زانكۆی جیهان – هەولێر – ئەندام
پ.ی.د. شمس الدین عزیز صاڵح – زانكۆی سۆران – ئەندام
پ.د. كامەران حسین الصالحی – زانكۆی سۆران – ئەندام و سەرپەرشتیار
بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕینەوە، پیرۆزبایی لەمامۆستا (عبدالرحمن یحیی محمود) دەكەین و هیواخوازین بەردەوام بێت و سەركەوتوبێت لەكارو پڕۆژە زانستیەكان و خزمەتی زیاتری زانكۆمان و گەل و نیشتمان بكات