سەنتەری توێژینەوەو پڕۆگرامی تایبەت بە هاوبەش لەگەڵ ئەکادیمیای جیهانی بۆ بەرەپێشبردنی زانست لەوڵاتانی تازە گەشەکردوو بەدوای کاندیدا دەگەڕێن بۆ بەشداریکردن لەوێرکشۆپی هەرێمی لەسەر دیبلۆماسی زانست، کە بڕیارە لە(٢٤-٢٦/١٠/٢٠٢٣) لەوڵاتی میسر بەڕێوەبچێت.
بەشداریکردن تەنهاو بە شێوازی 'هاوبەش'ە، واتە دوو کەس بەیەکەوە هەماهەنگی دەکەن و داواکاری پێشکەشدەکەن: توێژەرێكی گەنج (خوار ٤٠ ساڵ) کە توێژینەوەکەی جیهانیە و بەکاردێت لە بواری داڕشتنی ستراتیج، و کەسێک لە بواری داڕشتنی ستراتیج (بەرپرسی حکومی، دیبلۆمات، نوێنەری ئەکادیمیای زانستی، ستافی ڕێکخراوی نا حکومی).
هەر یەکەیان بە جیا داواکاری پێشكەشدەکەن، بەڵام ئاماژە بە یەکتری دەدەن. دوا بەروار بۆ پیشکەشکردنی داواکاری (٨-٨-٢٠٢٣) دەبێت.
كلیك لەم لینكە بكەن بۆ پێشکەشکردنی داواكاری:
https://twas-arep-sd.bibalex.org/