University of Raparin Logo

مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین بوونە پاڵەوانی خولی فوتساڵی مامۆستایانی ڕانیە

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی شەممە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەڕێزان (پ.ی.د. پێشەوا حمید)یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و (م.ی. شایان عبدللە) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین و ژمارەیەک لە وەرزش دۆستان و چالاکانی بواری وەرزشی سنورەکە، یاری کۆتایی خولی فوتساڵی مامۆستایانی ڕانیە لە نێوان مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین و مامۆستایانی فێرگەی ڕانیە بەڕێوەچوو.

 

لە یارییەکەدا مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و ئەنجامی یارییەکە (٥-٠) لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی بکەنەوە و ببنە پاڵەوانی خولەکە .
جێی ئاماژەیە خولەکە بۆ (١٣) تیپ لە زانکۆ و پەیمانگا و خوێندگاکانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین لەلایەن ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕانیەوە ڕێکخرابوو، لە کۆتایدا خەڵات بەسەر تیپە سەرکەوتووەکاندا دابەشکرا .