ئەمرۆ دووشەممە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، بەئامادەبونی سەرۆکی زانکۆ بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) کۆبونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان مامۆستایانی بەشی ئەندازیاری شارستانی و ستافی بەڕێوەبەرایەتی پڕۆژەکان و سەنتەری ڕاوێژکاری زانکۆ بەڕێوەچوو.
بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنیەتی دیزانکردن و پلانی جێ بەجێکردنی پڕۆژەکانی ساڵی داهاتوو لە زانکۆی ڕاپەڕین، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی هاوبەشی نێوان مامۆستانی بەشی ئەندازیاری و ستافی بەڕێوەبەرایەتی پڕۆژەکان و سەنتەری ڕاوێژکاری زانکۆی کرد .
لەکۆبونەوەکەدا، پلانی بیناسازی زانکۆ بۆ ساڵی داهاتووی گفتوگۆی لەبارەوە کرا، هەروەها شێوازی دیزاین کردن و چۆنیەتی جێ بەجێکردنی پڕۆژەکان بەپێی ماستەرپلانی زانکۆ تەوەرێکی گرنگی کۆبونەوەکە بوون، هەروەک باس لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان بەشی ئەندازیاری و بەڕێوەبەرایەتی پڕۆژەکان و سەنتەری ڕاوێژکاری زانکۆ کرا .
لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بڕیاریدا بە دروستکردنی گروپی ڕاوێژکاری بۆ کاروباری کارگێڕی و توێژینەوە و دیزاینی پڕۆژەکان و کردنەوەی خولی ڕاهێنان بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرسێ بەشەکەی زانکۆ.